چۆن به‌و شه‌پۆله ویشکانه‌ی
رۆحی ئاویان لێ دزراوه تینوایه‌تیمان بشکێنین؟
چۆن به‌و ئاوره بێ گرفانه‌ی
که گه‌رمایان پێ نه‌ماوه
له‌م قاڵبه سه‌هۆڵینه بێینه ده‌رێ؟
ئه‌رێ دایه
بۆ چی هه‌موو ئاوه‌کانی ئه‌م دنیایه
به قه‌د ماچێکی سه‌رده‌می منداڵی تۆ
تینوایه‌تیم ناشکێنن؟
بۆ چی ئاوره‌کانی ئه‌مرۆ
گه‌رمای دوێنێ ی
ده‌سته‌کانی تۆیان نیه؟
دایه دایه
سه‌ر هه‌ڵده‌گرم
مه‌ڵێ بۆ کوێ؟
سر هه‌ڵگرتن شوێنێکی تایبه‌تی نیه
هه‌ر دێمه‌وه مه‌ڵێ که‌نگێ
گه‌ڕانه‌وه کاتێکی تایبه‌تی نیه..
